سەربازی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرباری ئەوەی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئاستی داواکاری لەسەر نەوت داناوە، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە تاڕادەیەک نرخی نەوت بەرزبووەوە.

بەپێی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 56 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 71 دۆلار و 64 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پێشتریش بەریتانیا و باشوری ئەفریقا رایانگەیاند کە ئاستی پێوانەییان لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکردووە، لەهەمانکاتدا زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان داوایان لە کارمەندەکانیان کردووە لە ماڵەوە کاربکەن، ئەمەش بووەتەهۆی کەمبوونەوەی بەکارهێنانی سوتەمەنی و دابەزینی نرخی نەوت لەماوەی چەند رۆژی رابردوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا