پارتی دوو جار داوای كۆبوونەوەی كردووەو یەكێتیش مەرجی هەیە

پۆڵەتیك پرێس:
تائێستا پارتی دیموكرات دوو جار داوای كۆبوونەوەی لەیەكێتی نیشتمانی كردووەو ئەو حیزبەش بۆ كۆبوونەوە مەرجی هەیە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەپۆڵەتیك پرێس، پارتی دیموكرات تائێستا دوو جار داوای كۆبوونەوەی لەیەكێتی نیشتمانی كردووە، بەڵام یەكێتی وەڵامی ئەرێنی بە پارتی نەداوەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی چەند مەرجێكی هەیەو داوای كردووە، مەرجەكان جێبەجێبكرێت، ئینجا وادە دیاری بكرێت بۆ كۆبوونەوەو گفتوگۆكردن.

زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە مەرجەكانی یەكێتی ئەوەن، داواكارییەكانی كە لەكۆبوونەوەی رابردووی نێوانیان لەگەڵ پارتی خستوویەتییە روو، وەك خۆی جێبەجێبكرێت.

مانگی رابردوو، شاندێكی یەكێتی كۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی كرد، لەكۆبوونەوەكە داوای كرد، چەند پۆستێكیان لەحكومەتی هەرێم هەیە و دەبێت بەزوویی ئەو پۆستانە وەربگرن‌و هیچ مەرجێكیش دانەنرێت بۆ ئەو كەسانەی یەكێتی كاندیدی دەكات بۆ پۆستەكان.

پێشتریش عارف روشدی راوێژكاری مەكتەبی سیاسی پارتی ئەوەی راگەیاندبوو، كە پارتی داوای كۆبوونەوەی لەیەكێتی كردووەو ئاشكراشیكرد، بڕیارە بەم نزیكانە وادە بۆ كۆبوونەوەكە دیاری بكەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا