کازمی داوا دەکات بە شێوەیەکی ئاشتیانە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشممە، بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا کازمی داوایکرد بەشێوەیەکی پیشەیی و ئاشتیانە مامەڵە لەگەڵ داواکارییەکانی خۆپیشاندەراندا بکەن.

بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی دەست میدیاکان کەوتووە، لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتی ئاسایشی عێراق تاوتوێ کراوە، لەگەڵ چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە ئاسایشی گشتی لە سەرتاسەری عێراقدا.

هەروەها کازمی هەوڵەکانی هێزە ئەمنیەکانی بەرز نرخاند، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و ئەو تەحەدا ئەمنیە جۆراوجۆرانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بکرێت، ڕێز لە داواکاری و ڕا و بۆچوونە جیاوازەکانیان بگیرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا