ئەمریكا لەگەڵ یەكپارچەیی و سەروەری ئۆكرانیایە

پۆڵەتیك پرێس

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بە سەردانێك گەیشتە ئۆكرانیا و پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ سەروەری و یەكپارچەیی ئۆكرانیا دووپاتكردەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە میانی سەردانەكەیدا، داوای كرد ئۆكرانیا هەوڵی زیاتر بدات بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و داواشیكرد ئۆكرانیا چاكسازی بكات لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوادا.

بلینكن لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ هاوتا ئۆكرانیەكەی دیمیترۆ كۆلیبادا وتی: لەبەر هۆكارێكی سادە لێرەم، ئەویش ئەوەیە بەناوی سەرۆك بایدنەوە جەخت لە پابەندبوونی ئەمەریكا بكەمەوە بە سەروەری ئۆكرانیا و یەكپارچەیی خاكەكەی و سەربەخۆییەكەی.

لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا وتی: ئەمەریكا هاوپەیمانی یەكەمی ئۆكرانیایە لە بوارەكانی ئاسایش و بەرگریدا و یارمەتییەكانی ئەمەریكای لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی جوداخوازەكانەوە بەرزنرخاند.

ئەم سەردانەی بلینكن هاوكاتە لەگەڵ زیادبوونی گرژییەكانی نێوان ئۆكرانیا و ڕوسیا.

بلینکن یەکەمین بەرپرسی باڵای بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدنە سەردانی ئۆکرانیا بکات، بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی و بەرپرسە باڵاکانی دیکەی ئۆکرانیادا کۆدەبێتەوە و چاویشی بە چالاکەوانانی دژ بە گەندەڵی بكەوێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا