پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حكومەتی ئۆكرانیا داوا لە هاوپەیمانە خۆرئاواییەكانی دەكات، چەكی پێ بدەن بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگری لە خۆی بكات بەرامبەر هێرشی سەربازی روسیا.
دمیترۆ كولیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا رۆژی سێشەممە بەر لە كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراوی لەگەڵ هاوتا ئەمەریكاییەكەی داوای لە وڵاتانی خۆرئاوا كرد، چەكیان پێ بدەن.
كولیبا وتیی: ئەمڕۆ نامەیەكم ناردووە بۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و داوام كردووە چەكی زیاترمان پێ بدەن، هەروەها هەمان داواش لە ئەمەریكا دەكەم، چونكە دیپلۆماسییەت و چەك باشترین دەستەبەرن بۆمان، ئێمە داوا لە جیهان دەكەین ئەوەی پێویستمانە لە چەك بماندەنێ بۆ ئەوەی بتوانین خۆبگرین.
ئەوەش لەكاتێكدایە ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا چوار بژاردەی خستووەتە بەردەمی ئۆكرانیا بۆ ئەوەی جەنگ روونەدات كە یەكێكیان ئەوەیە ئۆكرانیا چەك دابنێت.