راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بریكاری وەزیری دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق ناتوانێت راستەوخۆ مووچە یان ھەر خەرجیەکی تر بۆ ھەرێم خەرج بکات.

مەسعود حەیدەر بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، بە پێی دەستووری عێراق؛ حکومەتی عێراق ناتوانێت راستەوخۆ مووچە یان ھەر خەرجیەکی تر بۆ ھەرێم خەرج بکات. ھەموو مامەڵەیەکی نێوان ھەرێم و بەغداد دەبێ لە رێگەی دامودەزگا فەرمێکانی ھەردوولاوە بێت کە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵیە.

بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، بە پێی یاسای بودجەى سالى 2023 دەبێ حکومەتی فیدراڵی مانگانە 775 ملیار دینار مووچە بۆ ھەرێم خەرج بکات لە رێگەی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستانەوە.

هاوکات روونیشیکردەوە، ھەر بابەتێک لە دەرەوەی ئەو چوارچێوەیە، یاریکردنە بە ھەست و سۆزی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و حكومەتی عێراق ناتوانێت جێ بە جێ ی بکات چونکە پێچەوانەی ماددەی 117 و 121 ى دەستوورە.

راگەیەندراوەکەی مەسعود حەیدەر لە کاتێکدایە، کۆتایی مانگی ئەیلوولی رابردوو، شاندێکی مامۆستایانی ناڕازی لەهەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایان کردوو لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس و بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوە و داوایان کرد حکومەتی عێراق راستەوخۆ مووچەکانیان بۆ خەرج بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا