پۆڵەتیک پرێس
سێو یەکێکە لە باشترین میوەکان سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان جەستە لە نەخۆشی و ڤایرۆسەکان دەپارێزێت، بۆیە پێویستە ڕۆژانە بخورێت.
سوودەکانی خواردنی سێو ڕۆژانە:
-ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە بەرگری لەش بەهێز دەکات، ڕێگری توشبوون بە نەخۆشی و ڤایرۆسەکان دەکات.
-ڤیتامینەکانی ناوی یارمەتی تەندروستی کرداری هەرس دەدات لە هەوکردنەکان، سووتان و برینی گەدە دەیپارێزێت.
-توێژینەوەکان دەریانخستووە ڕۆژانە خواردنی سێو سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە لە توشبوون بە زەهایمەر و نەخۆشیەکانی دیکەی مێشک دەیپارێزێت.
-یارمەتی تەندروستی چاو دەدات، ڕێگری لە ماندووبوون و وشکبوونی دەکات.
-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە و ڕێگری لە جەڵتەی مێشک و دڵ دەکات.
-سێو ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.
-یەکێک لە تایبەتمەندیە گرنگەکانی دیکەی سێو ئەگەری توشبوون بە نەخۆشیە شێرپەنجەیەکان کەمدەکاتەوە.