سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی ئاوی گوێزی هیندی

پۆڵەتیک پرێس

زایان بەردەوام باس لە سوودە تەندروستیەکانی ئاوی گوێزی هیندی دەکەن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر کانزاکانی پۆتاسیۆم، سۆدیۆم، مەگنسیۆم و ڤیتامیەکانی تێدایە، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە و پێست هەیە، چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات.

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی ئاوی گوێزی هیندی:

-یەکێکە لەو خواردنەوە سروشتیانەی دەتوانرێت دوای وەرزشکردن بخورێتەوە یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات و وزەی پێدەبەخشێت.

-تایبەتمەندی دژەئۆکسان و هەوکردنی هەیە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جگەر هەیە و ڕێگری لە نەخۆشیەکانی دەکات.

-ئاوی گوێزی هیندی شەکر، کاربۆهیدرات و کالۆری زۆر تێدانییە وەک خواردنەوە ئامادەکراوەکانی دیکە.

أخبار 24 | ما هي فوائد ماء جوز الهند

-ڕێژەی %94ی پێکهاتووە لە ئاو و چەوری تێدانییە.

-جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە و رێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەکات.

-دژەئۆکسانەکانی ناوی سوودێکی زۆریان لە پاککردنەوەی پێستدا هەیە، ڕێگری لە زیپکە و کێشەکانی دیکەی پێست دەکات.

-سەرچاوەیەکەی سەرەکی پۆتاسیۆمە یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات، بەمەش ڕێگری توشبوون بە شەکرە دەکات.

-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە، یارمەتی دابەزاینی پەستانی خوێن و کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا