باشترین خواردنەکان بۆ تەندروستی جومگەکان

پۆڵەتیک پرێس 

پسپۆڕێکی بواری خۆراک باس لە تەندروستی جومگەکان دەکات و دەڵێت، سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی تەندروستی جومگەکاندا هەیە، بێهێزوونی جومگە و ئێسکەکان دەبێتە هۆی فشەڵبوونی ئێسکەکان.

پسپۆڕەکە باس لەوە دەکات بۆ پاراستنی تەندروستی جومگەکان پێویستە ئەو خواردنانە بخورێن کە ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆمیان تێدایە وەک، شیرەمەنیەکان، کەرە، جگەری ماسی، زەردێنەی هێلکەش سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جومگەکان هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین دی.

Quels aliments consommer en janvier ?

ڤیتامین سی ڕۆڵێکی زۆری بۆ تەندروستی جومگە و ئێسکەکان هەیە، چونکە کۆلاجین بەرهەمدەهێنێت و لە مزرەمەنیەکان، کەلەرم، توو، شاتوو، شلیک، کیوی و بیبەری سووری شیرینەوە دەستدەکەوێت، پسپۆرەکە ئامارەی بەوەش کرد سیلینیۆم و کبریت سوودێکی زۆریان بۆ ئێسکەکان هەیە و لە خوادنەکانی سیر، هێلکە، مریشک، ماسی، جگەر، قارچک، پەنیر، پاقلەمەنی و دانەوێڵەکاندا هەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا