پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی هەموو سەوزەواتەکان دەوڵەمەندن بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەواوی تەندروستی هەیە.
کاتێک باس لە کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەکرێت هەندێک سەوزەوات دێنە پێشەوە کە لەوانی دیکە زیاتر سوودیان بۆ ئەو دۆخە هەیە ئەوانیش:
-بڕۆکلی
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە و شەکری کەم تێدایە یارمەتی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات.
-کاهوو
یەکێکە لەو جۆرانەی سەوزەوات کە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ترشی فۆلیک هەروەها ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.
-سپێناخ
ئەو کەسانەی دەیانەوێت کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکریان بکەن دەتوانن سوود لە سپێناخ وەربگرن، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکر دەدات.
-باینجان
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و پڕۆتینەکانی تێدایە پارێزگاری لە ڕێژەی شەکری خوێن دەکات.
-قەرنابیت
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و دژەئۆکسانەکانە و ڕێژەیەکی کەم کاربۆهیدراتی تێدایە و پارێزگاری لە ڕێژەی گلۆکۆز دەکات.