پۆڵەتیک پرێس
شۆفان سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، پارێزگاری لە تەندروستی ڕیخۆڵە و دڵ دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، لە بەشێکی زۆری خواردنی بەیانی و شیرینیەکاندا بەکاردەهێنرێت.
سوودە تەندروستیەکانی شۆفان:
-پڕۆتینی ڕووەکی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ توشبووانی شەکرە هەیە، یارمەتی کردارەکانی گورچیلە دەدات و لەش لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە.
-ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵ دەدات، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان و ڤیتامین سی ڕێگری لە کێشەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک دەکات.
-شۆفان ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە، چونکە هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژتر زیاد دەکات، کالۆری کەمە و ڕێگری زیادەڕەویکردن لە خواردندا دەکات.
-ئەو کەسانەی بەردەوام کێشەی قەبزیان هەیە دەتوانن شۆفان بۆ سیستمی خۆراکیان زیاد بکەن، چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و یارمەتی باشترکردنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات.
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی یارمەتی کردارەکانی مێشک دەدات و بیرەوەی بەهێز دەکات.
-شۆفان سەرچاوەیەکی سەرەکیە بۆ گەشەی قژ، چارەسەری کێشەکانی قژ وەک هەڵوەرین و وشکی دەکات.