پۆڵەتیک پرێس
بەرزبونەوەی ڕێژەی خوێن دەبێتە هۆی توشبوون بە چەندین کێشەی تەندروستی، بۆیە دەبێت ڕێژەی شەکری خوێن ڕێکبخرێت تا لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان دووربین.
چوار ڕێگای سروشتی بۆ دابەزاندنی شەکری خوێن:
-وەرزشکردن تەنها بۆ دەستکەوتنی کێشێکی گونجاو نییە، بەڵکو ڕێگری لە بەرزبونەوەی شەکری خوێن دەکات.
-لەش کاربۆهیدراتەکان دەگۆڕێت بۆ شەکر، بۆیە ئەو کەسانەی توشبووی شەکرەن پێویستە کاربۆهیدراتەکان زۆر نەخۆن و سیستمێکی خۆراکی تەندروست هەڵبژێرن، چونکە کاربۆهیدرات بەڕێژەیەکی زۆر دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی شەکری لەش.
-لەگەڵ ڕێکخستنی سیستمی خۆراکی پێویستە ئەو خواردنانە هەڵبژێریت کە سوودیان هەیە وەک، ساوەر، ماست، شۆفان، فاسۆلیا، نیسک، پاقلەمەنیەکان، سەوزەوات و جۆ.
-سرکەی سێو چارەسەرێکی سروشتی دیکەیە کە یارمەتی دابەزاندنی شەکری خوێن دەدات.