بادەم یان گوێز کامیان بۆ دابەزاندنی کێش باشترە؟

پۆڵەتیک پرێس

گوێز و بادەم دوو جۆری چەرەساتن کە تام و چێژێکی تایبەتیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا سوودێکی تەندروستی زۆریان بۆ جەستە هەیە، بەڵام ئایا کامیان بۆ دابەزاندنی کێش باشترە؟

گوێز دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا3 و ترشی ئەلفا لینۆلینیک، بادەم ڕێژەیەکی زۆر کانزاکان، چەوری سوودبەخش، کاربۆهیدرات و پڕۆتینەکانی تێدایە، کاتێک بابەتەکە پەیوەندی بە دابەزاندنی کێشەوە دەبێت بادەم لە گوێز باشترە، چونکە دەوڵەمەندە بە چەوری، پڕۆتین و ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاد دەکات، بۆیە دەتوانرێت بادەم بۆ سیستمی خۆراکی ڕۆژانە زیادبکرێت.

وكالة الرأي الفلسطينية - فوائد اللوز لمرضى السكر..يخفض مستوى الجلوكوز بالدم

گوێز ڕێژەیەکی زۆر ترشە چەوریەکانی تێدایە یارمەتی کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵی گورچیلە و کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکات، دژەئۆکسانەکی تێدایە یارمەتی تەندروستی مێشک و کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات.

أهم الطرق لوضع الجوز فى نظامك الغذائي وتعرف على فوائده الصحية | جريدة الحدث الإخبارية

بادەم و گوێز باشترە نەبرژاوبن بۆئەوەی بەشێکی سوودەکەی لەدەست نەدات، دەتوانرێت ڕۆژانە شەش بۆ حەوت بادەم و دوو گوێز بخورێت، نابێت لەو ڕێژەیە زیاتر بێت، چونکە زیادەڕەویکردن لە خواردنی چەرەساتدا زیان بە تەندروستی جەستە دەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا