ئەم خواردنانە جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

مارگەریتا کۆرۆلیوڤا پڕۆفیسۆر لەبواری خۆراکدا ئامۆژگاری دەکات سەوزەواتەکان بەشێوەیەکی بەردەوام بخورێن، چونکە جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکەنەوە.

پڕۆفیسۆرەکە باس لەوەدەکات بەهۆی خواردنی تەندروست و ڕێکخراوەوە جەستە دەتوانێت لە ژەهرە کۆبووەکانی ناوی ڕزگاری بێت، چونکە خواردنە ناتەندروستەکان هۆکارن بۆ کۆبوونەوەی ژەهرەکان لە جەستەدا و کاریگەری لاوەکی لەسەر تەندروستی دەبێت.

مواد غذائية تساعد على تنظيف الجسم من السموم - RT Arabic

لە وەرزی هاویندا ژەهراویبوونی جەستە بەهۆی باش هەڵنەگرتن، شتنەوە یان کوڵاندنی خواردن زیاتر ڕوودەدات، لەوکاتەدا سەوزەواتەکانی وەک بڕۆکلی، قەرنابیت، سپێناخ و ئەوانی دیکەش کە ڕێژەیەکی زۆر کبریتیان تێدایە جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکەنەوە، هەروەها سیر و پیاز سوودێکی زۆریان بۆ ڕزگاربوونی جەستە لەژەهرەکان هەیە بۆیە پێویستە هەموو ئەو سەوزەواتە بەردەوام بخورێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا