پۆڵەتیک پرێس
هەموو تاکێک پێویستە سیستمی ژیان و خوراکی تەندروست هەڵبژێرێت، بۆئەوەی ژیانێکی باشتر و ئارامتری هەبێت و لە نەخۆشی و بێزاری ژیان بەدووربێت.
پێنج یاسا یارمەتیدەرن ژیانێکی باشتر و ئارامتر بژیت ئەوانیش:
-سیستمی خۆراکیت دەوڵەمەند بێت بە سەوزەواتەکان و ڕێژەیەکی کەمتر گۆشت بخورێت.
-میوەکان زیاتر بخورێن و شەکر بەشێوەیەکی زۆر کەم بەکاربهێنرێت.
-ڕێکردن بە پێ زیاتر و لێخوڕینی ئۆتۆمبێل کەمتر.
-خەوی زیاتر و نیگەرانی و دوودڵی کەمتر.
– پێکەنینی زیاتر و توڕەیی کەمتر.