پۆڵەتیک پرێس
شەربەتی سێو یەکێکە لە شەربەتە بەناوبانگەکان لەجیهاندا، دەوڵەمەندە بە ماددەبەسوودەکان و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە.
سوودەکانی خواردنەوەی شەربەتی سێو بە گەدەی بەتاڵ:
-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بەشێکی سەرەکی بەرهەمهێنانی کۆلاجینە پارێزگاری لە تەندروستی پێست دەکات.
-سوودێکی زۆری لە ڕێکخستنی سیستمی دڵ و خوێنبەرەکاندا هەیە، ڕێگری لە کۆبوونەوەی کۆلیستڕۆڵ لە جگەردا دەکات و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.
-ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە یەکێکە لە کانزا گرنگەکان بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی ماسولکەکان و کەمکردنەوەی ئازارەکانی.
-سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە چارەسەری سکچوون دەکات.
-ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە ئاوسانی سک و قەبزی کەمدەکاتەوە.
-بەپێی توێژینەوەکان شەربەتی سێو کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی مێشک هەیە و مەترسی توشبوون بە لەبیرجوونەوە(زەهایمەر) کەمدەکاتەوە.
-دەوڵەمەندبوونی بە ڤیتامین ئەی وادەکات سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەبێت و ڕێگری لەدروستبوونی کێشە تەندروستییەکانی بینین دەکات.