سوودەکانی شۆربای نیسک

پۆڵەتیک پرێس

پزیشکێکی ڕوسی بواری خۆراک دەڵێت: شۆربای نیسک سوودێکی تەندروستی زۆر هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان.

نیسک ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینی تێدایە لەگەڵ ئەوەشدا ١٢ جۆر ترشی ئەمینی تێدایە، لە کاتی ئامادەکردنیشدا دەتوانرێت پڕۆتینی ئاژەڵی تێبکرێت وەک گۆشت، هەروەها نیسک دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری،پزیشکەکە باس لەوەش دەکات، شۆربایەکی دیکەی گرنگ، شۆربای سەوزەواتە بە ئاوی گۆشت، دەتوانرێت سەوزەواتی فرێش یان ئامادەکراو بەکاربهێنرێت بۆ ئامادەکردنی ئەم شۆربایە.

لەکاتی ئامادەکردنی شۆربای سەوزەواتدا دەتوانرێت سەوزەکانی فاسۆلیای سەوز، کولەکە، کێزەر و کەرەفس بەکاربهێنرێت وەک سەرچاوەیەکی کاربۆهیدرات و ڕیشاڵ، هەروەها گۆشتیش بەکاربهێنرێت وەک سەرچاوەیەکی پڕۆتین و چەوری.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا