سوپای عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەکەکە بەرەو شەنگال جوڵەی پێدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:
سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، دوای ڕوبەڕوبونەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) لەگەڵ سوپای عێراق، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا هێزی زیاتری سوپای عێراق بەرەو شەنگال جوڵەی پێدەکرێت.

سەرچاوەکەی سوپای عێراق باسی لەوەشکردووە، لەکاتژمێرەکانی داهاتوودا چەند یەکەیەکی سوپای عێراق بۆ “سەپاندنی یاسا” دەچێتە شەنگال، ئەوەش لە دوای گرژییەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ، کە تیایدا دوو سەربازی سوپای عێراق برینداربوون و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش سوتێندرا.

باسی لەوەشکردووە، لە بەغداوە هێزی سەربازیی دەنێردرێتە شەنگال، بۆئەوەی دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرنەچێت.

هاوکات شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، لایەنی پەیوەندیدار دەست بە لێکۆڵینەوە لە گرژییەکانی ئەمڕۆ دەکەن کە تیایدا دوو سەربازی عێراقیی برینداربوون و بە مۆلۆتۆڤ هێرشکرایەسەر هامەرێکی سوپای عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا