لیژنەیەك بۆ خستنە رووی راستییەكانی رووداوەكانی بەغدا پێكدەهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، بە فەرمانی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق سەرۆكایەتی كۆبونەوەی لیژنەی خستنەڕوی ڕاستییەكان دەكات سەبارەت بە ڕوداوەكانی ناوچەی سەوز، ئامانجی خستنەڕوی لیژنەكەش دەرخستنی هۆی گیانلەدەستدان و برینداربونی ژمارەیەك خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنییەكانە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بڵاویكردەوە، لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، رۆژی چوارشەممە 31_8_2022 سەرپەرشتی كۆبونەوەی لیژنەی خستنەڕوی ڕاستییەكانی كرد لەسەر ڕوداوەكانی ناوچەی سەوز.

ئەوەشهاتووە، بە فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و بە سەرۆكایەتی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و بە ئەندامێتی نوێنەرانی سەرۆكی ئەركانی سوپا، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، دەزگای هەواڵگری، دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی لیژنەكە پێكهێنراوە.

رۆژانی 29 و 30ی ئەم مانگە خۆپیشاندەرانی لایەنگری رەوتی سەدر هێرشیانكردە سەر ناوچەی سەوز و چونە سەر بارەگای ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەك لە دامودەزگاكانی دەوڵەت، بەو هۆیەشەوە شەڕ و پشێوی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان رویدا، لانی كەم 30 كەس لە خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنیەكان كوژران و زیاتر لە 300 كەسی دیكەش برینداربون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا