حکومەتی هەرێم: مستەفا کازمی داوایکرد سود لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەربگرێت

پۆڵەتیک پرێس:
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای سوود وەرگرتن لە ئەزموونی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای هەرێم “مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتی پێشوازی و کۆبوونەوەی لەگەڵ کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای هەرێم، داوا لە وەزیری کارەبای فیدراڵ کرد لەبواری بەرهەمهێنان و پڕۆژەی پێوەری زیرەک سوود لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان وەربگرن و، لە پێناو هاووڵاتیان و باشتر کردنی دۆخی کارەبا، پەیوەندییەکانیان بەهێزتر بکەن”.

ئاماژە بەوەشدراوە “وەزیر کارەبا سەرنج و تێبینییەکانی گەیاندە سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئامادەییشی بۆ پاڵپشتی وەزارەتی کارەبای عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو حکوومەت دەربڕی”.

وەزیری کارەبا هەروەها داوای پاڵپشتیی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کارەبا لە ناوچەکانی مادەی 140 کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا