دەوڵەتی یاسا داوا لە یەکێتی و پارتی دەکات پۆستە وەزارییەکانیان یەکلابکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد شەمەری ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کرد پۆستی وەزیری ژینگە و نیشتەجێکردن لەنێوان خۆیاندا یەکلابکەنەوە.

محەمەد شەمەری بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، یەکلانەکردنەوە پۆستی وەزارەتی ژینگە و نیشتەجێکردن کاریگەری نەرێنی دەبێت و فشارێکی دیکە بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق دروست دەکات.

جەختی لەوەشکردەوە، پێویستە یەکێتی و پارتی بەزووترین کات ئەم دۆسیەیە یەکلابکەنەوە، چونکە دواخستنی نە بەرژەوەندی حکومەتی تێدایە نە بەرژەوەندی وڵات.

پێشتریش غەیاس سورچی سەرکردەی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ لێکتێگەیشتنێک لەنێوان یەکێتی و پارتیدا نییە بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی وەزیری ژینگە و نیشتەجێکردن، وتیشی، یەکێتی یەکلاکردنەوەی ئەم دۆسیەیەی خستووەتە دەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا