ئەگەر بودجەی عێراق پەسەندبکرێت چی بەسەر بەهای دۆلاردادێت؟

پۆڵەتیک پرێس

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا سەختە بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بگەڕێتەوە ئاستی جاران.

جەمال کۆچەر بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، لە ئێستادا مامەڵە داراییەکان بەو سیاسەتە داراییانە بەڕێوەدەچن کە لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی دارایی لەبارەی بەهای دینارەوە نەخشەیان بۆداڕێژراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەختە لە ئێستادا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بگەڕێتەوە ئاستی جارانی و وتی: ئەو حاڵەتە ناجێگیرەی لە بازاڕەکاندا بەدیدەکرێت لەدوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 چارەسەردەبێت.

لەبارەی پێشبینییەکانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارێک بۆ دوو هەزار دیناری عێراقی، عەبدولهادی سەعداوی، پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، لەدوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە، بەهای دۆلار بەو شێوەیەی کە بانکی ناوەند دیاریکردووە جیگیردەکرێت.

وتیشی: بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارێک بۆ دوو هەزار دیناری عێراقی، دەنگۆیەکە لەلایەن بازرگانانەوە بۆ گەرمکردنی بازاڕ بەکاردەهێنرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەی مانگێکە بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر هەزار و 450 دیناری عێراقی لە بازاڕە ناوخۆییەکانی عێراقدا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا