روداوێكی تەقەكردن لەئەمریكا ژمارەیەك كوژراوی لێكەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، بەهۆی روداوێكی تەقەكردنەوە لە شاری ئۆرانج سەر بە ویلایەتی كالیفۆرنیا باشوری رۆژئاوای ئەمریكا، چوار كەس كوژران كە یەكێكیان منداڵە.

میدیاكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەشكردووە، پۆلیسی ئۆرانج رایگەیاندووە لە ئاكامی روداوێكی تەقەكردن لە ناوەندێكی كار خەڵكێكی زۆر بەركەوتوون و بەپێی ئامارە بەراییەكان، چوار كەس كە یەكێكیان منداڵە كوژراون.

ئەوەشهاتووە، تۆمەتبارەكە دوای ئەوەی لە شوێنی رووداوەكە رووبەڕووی پۆلیس بووەوەتەوە، بە برینداری دەستگیركراوە.

هەروەك باس لەوەشكراوە، هێشتا ژمارەی برینداران ئاشكرا نەكراوەو پۆلیسیش بەردەوامە لە لێكۆڵینەوەكانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا