سۆنی مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سۆنی مۆبایلی سۆنی ئێکسپیریا پڕۆ ئای بەتایبەتمەندیەکی زۆر بەرهەم دەهێنێت.

مۆبایلی ئێکسپیریا پڕۆ ئای لە ئەلەمنیۆم و شوشە دروستکراوە، کێشەکەی 221 گرامە، ئەستوریەکەی 8.9 ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئۆلیدە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی1644/3840 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز.

سوني تقدم رسميا هاتفها الفخم Sony Xperia Pro-I .. المواصفات والسعر

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن888 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(12+12+12+0.3) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، بڕیارە مۆبایلەکە لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەم لە بازاڕەکانی ئەوروپا بەردەست بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا