مۆتۆرۆلا مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

مۆتۆرۆلا مۆبایلی نوێی مۆتۆ جی٦٠ دروست دەکات، لە ڕووی ئاستی بەرزی ڤیدیۆ کردنەوە ڕکابەری مۆبایلە بەناوبانگەکانی سامسۆنگ دەکات.

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی (٢+٨+١٠٨) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەشی ٣٢ مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، پێکهاتەی مۆبایلەکە بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکانی ١٦٩.٦/٧٥.٩/٩.٨ ملیمە، کێشەکەی ٢٢٥ گرامە.

شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بە قەبارەی ٦.٨ ئینج، شەپۆلەکەی ١٢٠ هێرتزە، دیقەی پیشاندانی ٢٤٦٠/١٠٨٠ پێکسڵە، تێکڕای ڕووناکیەکەی ٣٩٥ مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن٧٣٢ جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ ٦١٨ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە.

مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندرۆید١١ کار دەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی ٢ تێدایە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، خێرای پاتریەکەی ٦٠٠٠ میلی ئەمپێرە، لەگەڵ ئەو هەموو تایبەتمەندیە مۆبایلەکە نرخێکی ڕکابەری هەیە ئەویش ٢٠٠ یۆرۆیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا