فەیسبوک چاویلکەی زیرەک دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای فەیسبوک بە هاوکاری کۆمپانیای ڕای بان چاویلکەی زیرەک بە تەکنیکی ڕاستی دروست دەکات.

بەڕێوبەری بەشی دارایی فەیسبوک دایڤد وینەر، وتی کە ئەو چاویلە زیرەکەی لە فەیسبوک چاوەڕوان دەکرێت، بەم نزیکانە بە تەکنیکێکی ڕاستی لە لایەن کۆمپانیای تەکنەلۆجیەوە دروست دەکرێت.

مارک زوکەربێرگ بەڕێوبەری گشتی فەیسبوکیش وتی ئەمە خاڵێکی گرنگە بۆ تێکەڵ بوون لەگەڵ تەکنەلۆجیای چاویلەکەدا هەروەها پێویستە بەکارهێنانی ئاسای بێت لە لایەن خەڵکەوە.

فەیسبوک بیر لە دروست کردنی تایبەتمەندی ناسینەی دەم و چاو دەکات لە ڕێگەی چاویلەکەی زیرەکەوە، مایکرۆسۆفت و گوگڵ و ئەپڵ لە کێبرکێدان بۆ دروست کردنی چاویلکەی زیرەک وەک نەوەی نوێی ئامێرە زیرەکەکان

بەپێی زانیارییەکان کۆمپانیاکە لە ساڵی ٢٠٢١ا ژمارەیەک ڕای بان ی سمارت دەخاتە بازاڕەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا