کاتژمێرێکی زیرەکی نوێ دەخرێتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

دوای ئەو ناوبانگە زۆرەی کاتژمێری جی تی ئێس تو مینی بەدەستیهێنا، جارێکی دیکە کۆمپانیای ئەمەیزەفت بڕیاریدا نموونەیەکی پێشکەوتووتر بەنرخێکی ڕکابەر کە 100 دۆلار تێنەپەڕێنێت بخاتە بازاڕەوە.

کاتژمێری ئەمەیزەفت جی تی ئێس تو مینی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، کێشەکەی 19.5 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 1.55 ئینج و دیقەی پیشاندانی306/354 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 450 مۆمە.

کاتژمێرەکە بەرنامەی تایبەتی بۆ پێوانەکردنی وەرزش و چالاکی ڕۆژانە هەروەها کاتی نوستن و پشوودان تێدایە، سیستمی جی پی ئێسی هەیە، پاتریەکەی بەنزیکەیی بەرگەی 14 ڕۆژ کارکردن دەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا