ئینفنێکس مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئینفنێکس مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی پێشکەوتوو دروستدەکات و ڕکابەری مۆبایلە زیرەکەکانی پێدەکات.

ئینفنێکس سمارت سێڤن پڵەس کێشەی 189 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک دایمێنسیتی810 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی57 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە چوار یان شەش گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+2+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا