بە فەرمی هیندستان داواکاریەک لە WhatsApp دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە نامەیەکی فەرمیدا، وەزارەتی تەکنەلۆجیای هیندی داوا لە کۆمپانیای واتسئاپ دەکات تایبەتمەندیە نوێیەکانی هەڵبوەشێنێتەوە.


وەزارەتی تەکنەلۆجیاو زانیاری هیندی، لە نامەیەکی ئەلیکترۆنیدا بۆ ویل کاسکارس سەرۆکی کۆمپانیای واتسئاپ لە ١٨کانونی دووەم دا، داوا دەکات کە پاشگەز بێتەوە لەو تایبەتمەندیە نوێیانەی بۆ واتسئاپ ی زیاد کردووە، بە هۆی ئەوەی بۆتە هۆی نیگەرانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک

بەپێی ڕاپۆرتەکان وەزارەتەکە نیگەران بوون دەربارەی ئەوەی هاوڵاتیانی هیندی، کە واتسئاپ بەکار ئەهێنن هیچ هەڵبژاردەیەکی تریان نیەوە وەک ئەوروپا سیستمی پاراستنی بەهێزیان نیە، وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە ئەم داواکارییە، ڕێز گەرتنە لە ماف و بەرژوەدییەکانی هاوڵاتی هیندی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا