پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای مۆتۆرۆلا بەرهەمێکی نوێی دەخاتە بازاڕەوە کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر لەخۆدەگرێت و ڕکابەری مۆبایلە بەهێزەکان دەکات.
مۆتۆرۆلا مۆتۆ ئێچ 2022 شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6879ی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+13+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.