پۆڵەتیک پرێس
تێکنۆ تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی تێکنۆ پۆپ فایف پڕۆ دەخاتەڕوو.
مۆبایلی تێکنۆ پۆپ فایف پڕۆ کێشەکەی 198 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.52 ئینج و دیقەی پیشاندانی720/1600 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 480 مۆمە، چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ ئەی22 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320 ی تێدابەکارهاتووە.
دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، لەمسە و شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 6000 میلی ئەمپێرە.