سامسۆنگ بەرهەمێکی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

سامسۆنگ مۆبایلی سامسۆنگ گالاکسی زێت فلیپ فۆڕ بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز بۆ بەکارهێنەرانی دەخاتە بازاڕەوە.

سامسۆنگ گالاکسی زێت فلیپ فۆڕ کێشەکەی 183 گرامە، شاشەکەی لەجۆری داینەمیک ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.7 ئینج و دیقەی2640/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1200 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین وەن و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ730ی تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(12+12+12) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 10 مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە هەشت یان 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی سێ جۆرە 128، 256 یان 512 گێگابایتە، خێرایی پاترییەکەی 4000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا