زانیاری دەربارەی تەلەفۆنی نوشتاوەی سامسۆنگ

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشور ئاشکرای دەکات، ئامێرێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت، بە ناوی گالاکسی ئینپاکد لە مانگی داهاتوودا نمایش دەکرێت.

سەرۆکی کۆمپانیای سامسۆنگ تی ئێم ڕۆ وتی، چەندین بەرهەمی نوێی سامسنۆگ ئاشکرا دەکەین کە دڵی بەکارهێنەران خۆش دەکات.

پینوسێک بەرهەم دەهێنن بۆ شاشەی مۆبایلە نوشتاوەکان، وەک گالاکسی زی فۆڵد، هەروەها زی فیلپ، بەڵام زانیاری زیاتریان بڵاو نەکردۆتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا پێنوسی ئێس پێن، زیان بە شاشەی مۆبایلەکان ناگایەنێت بەلکو لە زیان بەرکەوتن دووریان دەخاتەوە بەشێوەیەکی نەرم دەچێتە سەر شاشەکان، پاڵپشتی کراوە بە تەکنیکی بلوتوز.

ڕوونیشیان کردەوە، لە مانگی ئابدا تەواوی زانیارییەکان دەربارەی مۆبایلی گالاکسی ئینپاکد دەخەنە ڕوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا