تایبەتمەندیەکانی کاتژمێرێکی نوێی ئەپڵ

پۆڵەتیک پرێس

ئەپڵ تایبەتمەندیە زۆر و جیاوازەکەی کاتژمێرە نوێیەکەی ئەپڵ ۆچ ئێس ئی توو دەخاتەڕوو.

ئەپڵ ۆچ ئێس ئی توو کێشەکەی33 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ڕێتینا ئێڵ تی پی ئۆ ئۆلیدە بەقەبارەی 1.78 ئینج و دیقەی368/448 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1000 مۆمە، چارەسەرکەری ئەپڵ ئێس ئەیتی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ۆچ ئۆ ئێس ناین کاردەکات، ڕامەکەی یەک گێگابایتە، میمۆریەکەی 32 گێگابایتە، لەڕێگەی کاتژمێرەکەوە دەتوانرێت چالاکی وەرزشی، تێکرای لێدانی دڵ، ئۆکسجینی خوێن و پەستانی خوێن بزانرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا