نۆکیا تابلێتێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای نۆکیا ئامێرێکی تابلێتی نوێ بەناوی نۆکیا تی20 بەتایبەتمەندیەکی زۆر بەرهەم دەهێنێت.

ئامێری نۆکیا تی20 شاشەکەی لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 10.4 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1200/2000 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 400 مۆمە، چارەسەرکەری یونیسۆک تایگەر تی610ی تێدابەکارهاتووە.

دیقەی کامێرای پشتەوەی هەشت مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنچ مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە سێ یان چوار گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 32 یان 64 گێگابایتە، بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 8200 میلی ئەمپێرە، نرخی ئامێرەکەش لە 200 یۆرۆوە دەست پێدەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا