سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت، تایبەتمەندیە پێشکەوتوەکەی وایلێدەکات یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان کە توانای پەیوەندیکردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەبێت.

مۆبایلی گالاکسی ئێم32 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی شێ و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(159/74/8.4) ملیمە، کێشەکەی 180 گرامە، شاشەکەی لەجۆری سوپەر ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.4 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 411 مۆمە.

چارەسەرکەری میدیا تەک هێلیۆ جی80 و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی52 ئێم سی توی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی سێ جۆرە چوار یان شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەشی دوو جۆرە 64 یان 128 گێگابایتە، مۆبایلەکە چوار کامێرای بنەرەتی بەدیقەی(2+2+8+64) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 20 مێگاپێکسڵە و توانای ڤیدیۆی فول ئێچ دی هەیە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، شوێنی دوو سیمی هەیە و لەمسە، دەرچەی یو ئێس بی تایپ سی تو و پارچەی ئێن ئێف سی هەیە، خێرای پاتریەکەی 6000 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەنرخی ڕکابەری 289 یۆرۆ دەخرێتە بازاڕەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا