هۆنۆر مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای هۆنۆر ئاشکرای کرد زنجیرە مۆبایلی نوێی هۆنۆر ٥٠ بەرهەم دەهێنێت بە ناوەکانی هۆنۆر ٥٠، هۆنۆر ٥٠ پرۆ، هۆنۆر ٥٠ ئێس ئی، لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی گوگڵ.

هۆنۆر مۆبایلەکانی بە خزمەتگوزارییەکانی گوگڵەوە بەردەست دەبێت، لەگەڵ کامێرایەک لە ڕووکاری دەرەوە بە دیقەی ١٠٨ مێگاپێکسڵ.

مۆبایلە نوێیەکەی هۆنۆر٥٠ پرۆ شاشەکەی لە جۆری ئامۆلیدە، بە پێوانەی 6.72ئینج، لەگەڵ بوونی ئێف ئێچ دی، شاشەکەی لە ٢ دانە پێکدێت کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ٣٢ مێگاپێکسڵە، هەستەوەری ناوەوەی دیقەی ١٢ مێگاپێکسڵە، مەودایەکی فراوانی هەیە.

خێرایی شاشە لەمسەکەی ٣٠٠ هێرتزە، لەگەڵ کارپێکەری داینامیکی بۆ هێشتنەوەی باتریەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ.

هەروەها مۆبایلە هۆنۆر ٥٠، پێوانەی شاشەکەی 6.57ئینجە، بە نمایش کردنی ئێف ئێچ دی پڵەس، دەتوانی لە یەک کاتدا بە کامێرای ڕووکاری دەرەوەو کامێرای سێڵفیەکەی وێنە بگریت، هەروەها چارەسەرکەری سناپ دراگۆن ٧٧٨جی تێدایە، ڕامەکەی ٨-١٢ گێگابایتە.

مۆبایلی هۆنۆر ئێس ئی، شاشەکەی لە جۆری ئێڵ سی دیە، بە پێوانەی 6.78ئینج، کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵە، کامێرای سەرەکیەکەی دیقەی ١٠٨ مێگاپێکسڵە، هەروەها هەستەوەرەکەی دیقەی ٨ مێگاپێکسڵە.

چارەسەرکەری داینامیستی ٩٠٠ی تێدایە لەگەڵ ڕامێکی ٨ گێگابایتی میمۆریەکەی، ١٢٨ گێگابایتە.

خێرایی باتریەکەی ٤٠٠٠ میلی ئەمپێرە، بە سیستمی ئەندرۆید ١١ کار دەکات نرخەکەی لە ٣٧٥ دۆلارەوە دەست پێ دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا