پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای تەکنۆ مۆبایلە نوێیەکەی تەکنۆ پۆپ سێڤن پڕۆ بەباشترین تایبەتمەندی بەرهەمدەهێنێت و ڕکابەری مۆبایلە بەهێزەکان دەکات.
تەکنۆ پۆپ سێڤن پڕۆ شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.56 ئینج و دیقەی1612/720 پێکسڵ، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6761 هێلیۆ ئەی22 و چارەسەرکەری وێنەی پاوەر ڤی ئاڕ جی ئی8320ی تێدابەکارهاتووە.
بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی سێ گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 13 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.