بیستۆکی زیرەکی ئینتێن دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای نیوراپڵ ی ئەمریکی بیستۆکێکی زیرەک و نوێ بەرهەم دەهنێنێت بە ناوی، ئینتێن، کە بەپێی هەڵسو کەوتی بەکارهێنەر و پێویستیەکانی کار دەکات.

بەپێی بڵاو کراوەکان، ئینتێن بە کۆنترۆڵی ئۆتۆماتیکی کار دەکات، بۆ نمونە دەتوانێت دەنگ کەم بکاتەوە لە کاتێکدا بەکارهێنەر سەرقاڵە بە ئەنجامدانی کارێک.

تایبەتمەندیەکانی بیستۆکی ئینتێن

بیرۆکەی دروست کردنی ئینتێن لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، کە زۆربەی کەسەکان لە کاتی کار کردندا چەند کاتژمێرێکیان هەیە بۆ پشوودان و دەتوانن لە ڕێگەی ئەو بیستۆکەوە چێژ لە پشووەکەیان وەرگرن.

ئاماژە بەوەدراوە، کە بیستۆکەکە بە سیستمێکی ئەلیکترنی بە دەماری مرۆڤەوە بەند کراوە، بۆ ئەوەی ئەرکەکان ئەنجام بدات، هەروەها هەستەوەرەکەی لە قوماشێک دروست کراوە بۆ ئەوەی ئاسان بێت بەکارهێنانی.

نیوڕاپل. بەردەوام پەرە بە ئامێرە زیرەکەکانی دەدات، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی مامەلە لەگەڵ بەکارهێنەرانی بکات، کێشەکان کەم بکاتەوە بۆ بەکارهێنەر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا