پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای مۆتۆرۆلا خۆی ئامادە دەکات بۆئەوەی کاتژمێری مۆتۆ ۆچ100 بەتایبەتمەندیەکی زۆر پێشکەوتوو بخاتە بازاڕەوە و چاوەڕوان دەکات فرۆشتنێکی زۆری هەبێت.
کاتژمێرەکە بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، دووریەکەی(42/46/11.9) ملیمە، کێشەکەی 45.8 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێسە بەقەبارەی 1.3 ئینج، کاتژمێرەکە تایبەتمەندی زانینی لێدانی ترپەی دڵ و ئۆکسجینی خوێنی هەیە.
بەسیستمی مۆتۆ ئۆ ئێس کاردەکات، سیستمی زانینی چالاکی ڕۆژانە و نوستنی تێدایە، خێرای پاتریەکەی 355 میلی ئەمپێرە دوای بارگاویکردن بەرگەی 14 ڕۆژ دەگرێت، بڕیارە پێش کۆتای هاتنی ئەمساڵ کاتژمێرەکە بەنرخی 99 دۆلار بخرێتە بازاڕە جیهانیەکانەوە.