پۆڵەتیک پرێس
ساڵی ٢٠٢٠ چالاکییەکی زۆری بەخۆیەوەبینی لەڕووی بەکارهێنانی ئینتەرنێتەوە بەتایبەتی لەماوەی کەرەنتیندا کە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتەوە.
ماڵپەڕی Visualcapitalist ئامارێکی بڵاوکردەوە لەبارەی ئەوەی لە ماوەی خولەکێکدا چ شتێک لەسەر ئینتەرنێت بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
لەوکاتەی کە زۆرێک لە کارمەندان چوونەوە ماڵەوە و لەوێوە کارەکانیان بەڕێدەکرد، بەڵام ئەوانەی بۆ مەبەستی کات بەسەربردن ئینتەرنێتیان بەکارهێناوە زۆرینە بوون.
بەپێی ئامارەکە، رۆژانە چوار ملیار و ٥٠٠ ملیۆن کەس تۆڕەکانی ئینتەرنێت بەکاردەهێنن.
لە ساڵی ٢٠٢٠، لەماوەی خولەکێکدا چی لەسەر ئینتەرنێت روودەدات:
١- Netflix، لەماوەی یەک خولەکدا، ٤٠٤ هەزار و ٤٤٤ سەعات ڤیدیۆ لە لایەن بەکارهێنەرانەوە تەماشا دەکرێت.
٢- Tik Tok، لەماوەی خولەکێکدا دوو هەزار و ٧٠٤ جار ئاپی تیک تۆک دادەبەزێنرێت.
٣- Amazon، هەموو خولەکێک نزیکەی شەش هەزار و ٦٥٩ کەلوپەل داوا دەکرێت.
٤- Zoom، لە هەر خولەکێکدا ٢٠٨ هەزار و ٣٣٣ بەشداربوو دەچێتە ناو گفتوگۆ ڤیدیۆییەکانەوە.
٥- Twitter، لەماوەی خولەکێکدا ٣١٩ بەکارهێنەری نوێ دەچێتە ناو تویتەرەوە.
٦- Youtube، نزیکەی ٥٠٠ سەعات لە ڤیدیۆکانی یوتیوب لەلایەن بەکارهێنەرانەوە لەماوەی خولەکێکدا دادەگیرێت.
٧- Instagram، لەماوەی خولەکێکدا ٣٤٧ هەزار و ٢٢٢ ستۆری بڵاودەکرێتەوە.
٨- Whatsapp، نزیکەی ٤١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار نامە دەنێررێت.
٩- Spoify، لەماوەی خولەکێکدا ٢٨ پارچەی دەنگی لە بەرنامەکەدا تۆماردەکرێت.