بۆماوەی چوار شەو تونێلی پێشڕەو دادەخرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی رایگەیاند، بۆماوەی چوار شەو لە شەوی 28 لەسەر 29ی ئەم مانگە تا شەوی 1 لەسەر 2ی مانگی داهاتوو، هەڵدەستن بە داخستنی تونێلی پێشڕەو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی رایگەیاند،  بەمەبەستی پاککردنەوەی کامێراکان و سێنسەرەکان و چێککردنەوەی (jet fan)ەکان و چاککردنەوەی ئەو گڵۆپانەی کە پێویستیان بە گۆڕین هەیە و هەندێک چاکسازی تر، بۆماوەی چوار شەو تونێلی پێشڕەو دادخرێت.

ئەوەش هاتووە، بڕیارە لە شەوی 28 لەسەر 29ی ئەم مانگە تا شەوی 1 لەسەر 2ی مانگی داهاتوو تونێلەکە دابخرێت و هاتوچۆی تێدا نەکرێت.

تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دەکەوێتە نێو چیای ئەزمەڕەوە، سلێمانی بە ناوچەی شارباژێڕ دەبەستێتەوە، ئەم تونێلە درێژترین تونێلە لە عێراقدا لە دوای تونێلی زاخۆ و درێژییەکەی دەگاتە 2.389 مەتر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا