برا بچوكەكەی ترەمپ كۆچی دوایی كرد

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، شەوی رابردوو رۆبەرت ترەمپی برا بچوكی لەتەمەنی 71 ساڵیدا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی نیویۆرك كۆچی دوایی كرد، رۆژنامەی نیویۆرک تایمزیش دەڵێت، “رۆبەرت بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە گیانی لەدەستداوە.”

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، “بەدڵێكی غەمگینەوە كۆچی دوایی رۆبەرتی برام رادەگەیەنم، ئەو بەتەنها برام نەبوو بەڵكو، یەكێك بوو لە هاوڕێ نایابەكانم، لە ئێستاوە زۆر بیری ئەكەین، بەڵام دووبارە یەكدی دەبینینەوە، بیرەوەرییەكانی هەمیشە لە دڵماندا دەمێنێتەوە، رۆبەرت خۆشمەوێی”.

لەلایەكی دیكەوە، كەسێكی نزیك لە خێزانەكەی ترەمپ بە تۆڕەكانی CNNی راگەیاندووە، رۆبەرت ماوەی چەند مانگێكە لەگەڵ نەخۆشیدا دەجەنگێت.

رۆبەرت ترەمپ، برا بچوكی ترەمپ بوو، كە سێ ساڵ لە سەرۆكی ئەمریكا منداڵتر بوو، وەكو بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە كەرتی بزنس و گەشەپێدانی زەویوزاردا كاری دەكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا