دوو کاروانی دیکە لەو عێراقییانەی لە هیندستان گیریانخواردووە دەگەڕێنرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس

باڵیۆزی عێراق لە نیودەلهی ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دوو کاروانی دیکە لەو عێراقییانەی لە هیندستان گیریانخواردبوو دەگەڕێنرێنەوە.

فەلاح ساعدی، باڵیۆزی عێراق لە هیندستان ڕایگەیاند، دوای گەڕاندنەوەی کاروانی یەکەم، سبەی یەکشەممە دووەم کاروان و ڕۆژی پێنجشەممەش سێیەم کاروانی ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی لە هیندستان گیریانخواردبوو دەگەڕێنرێنەوە وڵات.

وتیشی، ” تا ئێستا حەوت هاوڵاتی عێراقی لە هیندستان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام حکومەتی هیند ڕێگەی بە گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان نەداوەو هەر لەو وڵاتە نێژراون”.

لە ماوەی ڕابردوودا و دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو لە هیندستان بڵاوبووەوە، ئەو هاوڵاتییە عێراقیانەی بە مەبەستی چارەسەر یاخود خوێندن لەو وڵاتە بوون و بەهۆی ڕاگرتنی گەشتەکانەوە گیریانخواردبوو، داوای بەهاناوەچوونی بەپەلەیان کرد .

حکومەتی عێراق ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو، بە فڕۆکەی تایبەت کاروانی یەکەمی ئەو هاوڵاتیانەی بۆ عێراق گەڕاندەوە کە ژمارەیان ٣٩٩ کەس بوو.

 

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا