حكومەت رێنمایی بۆ یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری دەردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جووتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم، رایگەیاند: ماوەیەكە ئێمە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی دەركردنی رێنمایی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیارین، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار كارمان كردووە، بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو یاسایە بچێتە بواری جێبەجێكردن.

جووتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی رێوڕەسمی كۆتاییهاتنی كۆرسی ستانداردە جیهانییەكانی میدیای هاوچەرچ لە شاری هەولێر رایگەیاند: لە هەرێمی كوردستان نەك تەنها حكومەت، بەڵكو لە پەرلەمانیش ئەو یاسایانە دەركراون، بەتایبەت یاسای كاری رۆژنامەوانیی ژمارە 35ی ساڵی 2007، هەروەها یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاریی ژمارە 11ی ساڵی 2013 و پشتیان بە یاسای نێودەوڵەتی بۆ مافە سیاسی و مەدەنییەكان بەستووە، هەروەها پشتیان بە بەڵگەنامەی ئەخلاقیی فیدراڵیی ساڵی 1954 بەستووە، هەر بۆیە هەرێمی كوردستانیش لەسەر ئەو بنەمایە پشتی بە پرەنسیپ و یاسا نێودەوڵەتییەكان بەستووە و باوەڕیشی بەوەیە، كە دەبێت ئەم پانتاییە فراوانتر بكرێت لەچوارچێوەی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستان و دەستووری عێراق.

جووتیار عادل، وتی: كاری رۆژنامەوانی لەڕووی چاودێرییەوە، نابێت هیچ سانسۆرێكی سیاسی لەسەر هەبێت، بەڵام مەرجدارە بە چاودێری و سانسۆری یاسایی، بۆیە لە ماددەی دووەمی یاسای كاری رۆژنامەوانیدا هاتووە، پێویستە رۆژنامەنووس پابەندی ئیتیكی كاری رۆژنامەوانی بێت و مافی كەسایەتی تاكەكانیش بپارێزێت و بە پابەندبوون بەو خاڵە دەتوانرێت لە هەرێمی كوردستان ئاستی پیشەیی كاری رۆژنامەوانی بۆ ئاستێكی نێودەوڵەتی بەرز بكرێتەوە.

وتیشی: ماوەیەكە ئێمە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی دەركردنی رێنمایی یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیارین، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار كارمان كردووە، بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو یاسایە بچێتە بواری جێبەجێكردن، ئەمەش پەیوەستە بە ژمارەیەك رێكار و بڕیاری حكومەتی هەرێم، كە بە مەبەستی رێكخستنەوەی هەیكەلیەت و میلاكاتی وەزارەتەكان لەلایەن كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمەوە دەركراون، هەروەها لەپێناو دیاریكردنی لایەنی دارایی بۆ جیبەجێكردنی ئەو یاسایە و دواتر دەركردنی رێنماییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا