ئینریكی: بەرشە لە میسی و بارتۆمیۆ گەورەترە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لویس ئینریكی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لاڕۆخای ئیسپانیا كە ئامادەكاری دەكات بۆ دووەم یاری لە یۆرۆ نەیشن كاتێك شەوی یەك شەممە میوانداری هەڵبژاردەی ئۆكرانیا دەكات لە سەر یاریگای ئەلفرێدۆ دێستیڤانۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا ڕایدەگەیەنێت كە یانە هەمیشە لە یاریزان و سەرۆك گەورەتر بووە دەبێت هەموان ئەوە بزانن.

لە پەراوێزی ئامادەكاری بۆ یارییەكەی ئۆكرانیا چۆلۆی ڕاهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند: (بە باشترین شێوە خۆمان ئامادە دەكەین بۆ میوانداری كردن لە ئۆكرانیا كە لە یاری یەكەم بردنەوەی تۆمار كرد ئێمەش بەرامبەر هەڵبژاردەیەكی سەخت توانیمان یەكسانی دەستەبەر بكەین هەموو هەوڵێكیش دەدەین ئەم یارییە بردنەوە تۆمار بكەین).

سەبارەت بەو كێشەیەی لە نێوان لیۆنێل میسی و یانەی بەرشەلۆنەش دروست بوو لە ماوەی ڕابردوو چۆلۆ ڕایگەیاند: (دەبینین لە هەموو بۆنەیەكدا دواجار پرسیارێك هەر دەبێت لە بارەی میسی و ئەو كێشەیەی بەرشەلۆنەوە بكرێت، بەڵام ناكرێت ئەوەمان لە بیر بچێت كە بەرشەلۆنە لە میسی و بارتۆمیۆ و هەموان گەورەترە بەرشەلۆنەیەك كە ساڵی 1899 دامەزراوە ناكرێت بچووك سەیر بكرێت لەگەڵ ئەوەشدا هەموان دەزانین میسی واتای چی دەگەیەنێت بۆ یانەكە بۆیە خۆشحاڵ دەبووم ئەو كێشەیە دۆستانە بە كۆتا بهاتایە، چونكە ئەمساڵ بێت یان ساڵێكی تر و دوانی تر میسی هەر دەڕوات بەرشەلۆنەش هەر دەمێنێت و گەورەیە و نازناوەكان دەباتەوە میسییش یاریزانێكی مەزنە و كەس ناتوانێت نكوڵی لەوە بكات).

جێی بیرهێنانەوەیە لە ڕابردوودا لویس ئینریكی خۆی قوربانییەكی دەستی میسی بوو كاتێك كێشە كەوتە نێوانیانەوە كە ویستی شوێن گۆڕكێی پێ‌ بدات و لیۆ قبوڵی نەكرد ئیدی ئەو كات بارتۆمیۆ ئاگاداری كرد بۆوە كە ئەو شتە نەكاتەوە دەنا هاندەرانی بەرشەلۆنە هەمووی ڕووبەڕووی دەبنەوە لە سەر میسی.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا