هایپەر فواتیور نوارەكەی دۆن

پۆڵەتیكسپۆڕت
ڕۆژانە هەواڵەكانی تایبەت بە دۆن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە دەرەوەی لاكێشە سەوزەكەی تۆپی پێ‌ هەوادارانی ئەو یاریزانە ناوازەیە و هەوادارانی هایپەر كارەكان بە خۆیەوە سەرقاڵ دەكات.

ڕۆژنامەی توتو سپۆڕتی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە: دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە گوایە كریس نوێترین ئۆتۆمۆبێلی بۆگاتی كڕی بێت بە بڕی 9 ملیۆن و 400 هەزار دۆلار كە ئەم جۆرەیان ناوازەترین ئۆتۆمۆبێلە وەك لە وێنەكانی هاوپێچ لەگەڵ هەواڵەكە دەیبینن كە جۆری بۆگاتی سیندۆدیتچی یە.

ڕۆژنامە بەر بڵاوەكەی ئیتاڵیا ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە هایپەر كاڕە نوێیەكەی دۆن بە هەردوو ڕەنگی سپی و ڕەش ڕووپۆش كراوە كە ئاماژەیە بۆ ڕەنگی یانەكەی واتا یۆڤانتۆس تۆرینۆ ئەمە لە كاتێكدا دێت كە كۆمپانیای بۆگاتی نهێنی كڕیارانی پاراستووە و تەنها ئەوەی ئاشكرا كردووە كە دۆن كریستیانۆ ئەندامێكی خێزانە گەورەكەی بۆگاتی یە بەو پێیەی ناوبراو دوو جۆر بۆگاتی تری لە ڕابردوودا كڕیوە لەو كۆمپانیا زەبەلاحەی دروست كردنی ئۆتۆمۆبێل لە ئیتاڵیا لە جۆرەكانی شیرۆن و ڤیرۆن.

بە پێی ڕۆژنامەكە هۆكاری كڕینی ئەو ئۆتۆمۆبێلە لە لایەن كریسەوە دەگەڕێتەوە بۆ خۆشحاڵی ئەو یاریزانە بە بردنەوەی نازناوی سكۆدێتۆی ئیتاڵیا لەگەڵ لاڤیكیا سینیۆریتا.


لافواتیۆر نوار ئەو جۆرە ناوازەیەی بۆگاتی یە كە دەنگۆی ئەوە هەیە كریستیانۆ كڕی بێتی و ساڵی داهاتوو بۆی دەگوازرێتەوە لە لایەن كۆمپانیای بۆگاتییەوە ئەم جۆرە ئۆتۆمۆبێلە 20 كیلۆ لە شیرۆنەكەی پێشووی كریستیانۆ سوكترە و 99 هۆرس پاوەر زیاتری لە سەرە و 16W و 4 تۆربۆی 8 لیترییە و 1577 هۆرس پاوەر هێزی بزوێنەرەكەیەتی و لە 0 كیلۆ مەتر بۆ 100 كیلۆ مەتر بە 2.4 ی چركەیەك دەجوڵێت و خاوەنی میلی خێرایی 380 كیلۆ مەترە و تەنها 10 دانەی لێ‌ دروست كراوە و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی دۆنی جیهانی تۆپی پێش دەشێت یەكێك بێت لە خاوەنانی ئۆتۆمۆبێلێك لە نێو ئەو 10 كەسەدا.

 

ئاژانسەكان/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا