نەیمار بەرازیلی سەرخست

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو میسی ڕێبەرایەتی هاوڕێكانی كرد بۆ بردنەوەیەكی قورس و سەخت بەرامبەر بە هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ نەیماریش ڕێبەرایەتی سامبای كرد بۆ بردنەوەیەكی گەورە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی پیرۆ كە تیایدا نیمۆ خۆی توانی هاتریك تۆمار بكات و ڕێبەرایەتی بردنەوە گەورەكە بكات.

لە نێوان ڕێبەرایەتی كردنی میسی و نەیمار بۆ بردنەوەی وڵاتەكانیان سوارێز نەیتوانی فریای هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بكەوێت و ڕزگاری بكات لە دۆڕان كە بەرامبەر بە ئیكوادۆر تووشی دۆڕانێكی گەورە هات.

لە لایەكی ترەوە هاوڕێیانی خامێس ڕۆدرێگزیش نەیان توانی بردنەوە تۆمار بكەن تەنها و تەنها و بە یەكسانی یارییەكەیان بە كۆتا هێنا بەرامبەر بە ڤیداڵ و هاوڕێكانی.

ئەنجامی تەواوی یارییەكان:
بۆلیڤیا 1 X ئەرجەنتین 2
ئیكوادۆر 4 X ئۆرەگوای 2
ڤەنزوێلا 0 X پاراگوای 0
چیللی 2 X كۆڵۆمبیا 2
پیرۆ 2 X بەرازیل 4

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا