بارتۆمیۆ خۆی بە دەستەوە نادات

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەگەر چی لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەك لە كەسێتییە دیارەكانی یانەی بەرشەلۆنە و ڕكابەرەكانی خۆسێ‌ مریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەكانیان بە هەڵمەتێكی واژوو كۆكردنەوە بە مەبەستی دوورخستنەوەی ئەو سەرۆكە و ئیدارەكەی لە یانەی بەرشەلۆنە دەست پێ‌ كرد و سەركەوتنی گەورەشیان لەو ڕێیەدا بە دەستهێنا كە ژمارەیەكی بێ‌ شومار لە واژوویان كۆكردەوە بە مەبەستی لێسەندنەوەی متمانە لە بارتۆمیۆ و ئیدارەكەی.

ڕۆژنامەكانی كەتەلۆنیا و بە تایبەت ڕۆژنامەی سپۆڕتی نزیك لە بەرشەلۆنەوە لە ڕاپۆرتە هەواڵێكدا بڵاوی كردۆتەوە كەوا بارتۆمیۆ بە تەما نییە مل بۆ ویستی ئەوانە بدات كە هەڵمەتەكەیان لە دژی ئەنجامداوە و دەستبەرداری پۆستەكەی ببێت بەڵكو دەجەنگێت لە پێناو مانەوە بۆ ماوەیەكی زیاتر لە سەر كورسی سەرۆكایەتی یانەكە.

ڤیكتۆر فۆنت

بە پێی ڕۆژنامە كەتەلۆنییەكە بێت بارتۆمیۆ بە نیازە فێڵێك بكات كە نشوستی بە تەواوی ئەو هەوڵانە بهێنێت كە لە ڕێگەی وەرگرتنەوەی متمانە لە ئەو دەدرێت ئەویش لە دوو ڕێگەوە یەكەمیان لە ڕێگەی تانەدان لە ژمارەی ڕاست و ژمارەی ناڕاستی واژووەكان لە ڕێی دادگاوە ڕێگەی دووەمیش خۆدزینەوە لە دۆخەكە بە پاساوی هەبوونی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە.

جێی باسە لە ماوەی ڕابردوودا ڤیكتۆر فۆنت بەربژێری یەكەم بە مەبەستی گرتنە دەستی پۆستی سەرۆكایەتی یانەكە و كۆمەڵێك لە ئەندامانی تری یانەكە هەڵمەتێكی واژوو كۆكردنەوەیان ئەنجامدا بە مەبەستی لێسەندنەوەی متمانە لە بارتۆمیۆ و ئیدارەكەی سەركەوتنیشیان بە دەستهێنا بەو پێیەی ژمارەی واژووەكان زۆر لەوە زیاتر بوون كە پێویست بوو، بەڵام تا ئێستاش هەڵمەتەكە بە پایەن نەگەیشتووە و سەرۆكەكەی بەرشەلۆنەش دەستبەرداری پۆستەكەی نەبووە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا