سیتی بە قورسی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

لە دووەمین یاری قۆناغی هەشتی یانەپاڵەوانەکان یانەی مانچستەر سیتی لە نێو یاریگای خۆیدا پیشوازی لە بروسیادۆتمۆندی ئەڵمانی کرد

زۆرینەی پێشبینیەکان بۆ ئەوە دەچوون یانە شین پۆشەکەی ئینگلتەرا زۆر بە ئاسانی ئەنجامەکە یەکلای بکاتەوە چونکە بەم دوایانە سیتی ئاستێکی نموونەی پیشان دەدات هەرچەندە زۆر زوو دیبرۆین سەردانی گۆڵی زەردپۆشەکانی کرد بەڵام ئەمە بەس نەبوو چوونکە دۆرتمۆند نەیهێشت سیتی باڵا دەستی خۆی بسەپێنیت تایمی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی پێ هات

تایمی دووەم چاوەڕێ دەکرا کورانی گواردیۆلا ژمارەی گۆڵەکان زۆرتر بکەن بەڵام زەرد پۆشەکان قسەیەکیان دیکەیان کرد توانیان لە خوولەکی هەشتا و چوا گۆڵی بەرامبەر تۆماربکەنەوە لەڕێگای ریۆسەوە ، نزیکبوو یاریەکە بەو ئەنجامە تەواو بێت بەڵام لاوە بەهرەمەندەکەی ئەم وەرزەی سیتی فوودین توانی گۆڵی دووەم و سەرکەوتن تۆمار بکات و یاریەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە بەرژەوەندی سیتی کۆتایی پێ هات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا